ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان قۆناغی بێچالاکی هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی: دوو هه‌فته‌ی به‌رده‌ممان زۆر هه‌ستیارن. ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به
ته‌ندروستی خۆشی گوتی: ”کێشه ته‌ندروستییه‌کانی پێشووم تا ئێستاش به‌رده‌وامن. ئه‌و هه‌وایه‌ی له په‌نجه‌ره‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ڕا دێته ژوره‌که‌وه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانم ده‌کات. به‌ڵام من به‌رخۆدان ده‌که‌م. نازانم تا که‌ی ده‌توانم به‌رخۆدان بکه‌م. به‌ڵام له‌هه‌موو شتێک زیاتر که زه‌حمه‌تیم بۆ دروست ده‌کات، ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه سیاسییه‌یه که خراوه‌ته ئه‌ستۆم. هه‌ردوولا، هه‌م په‌که‌که و هه‌میش ده‌وڵه‌ت، ئه‌رکه‌کانیان ده‌خه‌نه سه‌ر شانی منه‌وه. به‌پێی ڕووداوه‌کان، من تا دوو هه‌فته‌یتر شان ده‌ده‌مه به‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بهاوێژرێت، من ڕۆڵ ده‌گێڕم، به‌ڵام کاتێک له هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕاده‌مێنم، تووشی سه‌رسوڕمانم ده‌کات. ته‌نانه‌ت له کلچدارئۆغلوش دواکه‌وتوانه‌تر قسه ده‌کات
درێژه‌ی بابه‌ت...